دەقی وتەکانی ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح 

بسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَـنِ الرَّحِيمِ 

وَالَّذِينَ اهْتَدَوْا زَادَهُمْ هُدًى وَآتَاهُمْ تَقْوَاهُمْ»(موحەممەد/١٧)
ئه‌وانه‌ش ڕێبازی هیدایه‌ت و ئیماندارییان گرتۆته‌ به‌ر به‌گوفتاری پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) هیدایه‌ت و دیندارییان گه‌شه‌ ده‌کا و په‌ره‌ده‌سێنێت، خوایش شاره‌زایی و پارێزگاریی و دڵنیایی زیاتری پێبه‌خشین.
وشە و دەستەواژەکان کڵوڵ و داماون لە ئاست دەربڕینی گەورەیی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و ڕەهەند و کاریگەرییە ماددی و مەعنەوییەکانی، هەروەها هەڵبژاردنی وشەگەلێک بۆ دەربڕینی پیرۆزبایی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان. ڕەمەزان دەرفەتێکی بەنرخ و وەرزێکی موبارەکە بۆ بەهرەمەندی زیاتر لە سفرە و خوانی بەرفراوان و دەگمەن و بێ‌وێنەی پەروەردگاری میهرەبان و بەبەزەیی و هەروەها پەرەپێدان و چەسپاندنی بیرۆکەی خێرخوازی، خزمەت بە هاوچەشنان، هاودەنگی، دەستەبەرکردنی یەکتر، هەستی بەرپرسیارێتی بەرامبەر و پارێزگاری و پاراستنیی لەسەرتری و جیاوازیی ئیمانی، ئەخلاقی و ڕەفتاری بەتایبەتی لەم بارودۆخەی ئێستادا.

جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان لەڕاستیدا ئاهەنگێکە بۆ ڕزگاربوون لە سنوورەکانی دیاریکراوی گوێڕایەڵییەکی شیاو لە بەدیهێنەری پەرستراو و ڕزگاربوون لە دووپاتەیی و خووخدە و ڕەفتارە خراپەکان.
ئەم جێژنه دەرفەتێکە بۆ نوێکردنەوەی ویست و ئیڕادە بۆ هەنگاونان لەپێناو بەرزکردنەوەی مەعنەوییەت، پێشکەوتنی ئەخلاقی، بەڕێوەبردنی دروستی ژیان، بەهرەمەندی زیاتر لە دڵفراوانی و بەپێی ڕاسپاردەی پەروەردگاری جیهانیان، توانایی بەخشین و لێبوردن لە یەکتر. 
داماوانه داوا لە خوای گەورە دەکەم که کۆتایی ئەم میوانه گەورەیە و دەرەنجامی تاعەت و عیبادەت و دوعای ئەو مانگه بۆ هەموو ئیمانداران و بەتایبەت هاونیشتمانان بکەیە هۆی ڕەحمەت، لێبووردەیی، دەربازبوون لە سزای دواڕۆژ، گەیشتن بە ژیانی پاک، دڵی پاک و بیر و هزری پاک و ڕەوشتی بەرز. 
وەک دەزانن لەم بارودۆخەی ئێستادا؛ جیهانی ئیسلامی بە گشتی و خاکی فەلەستین و مزگەوتی ئەقسا و مەسرای پێغەمبەری خوا(د.خ) بەتایبەتی ڕووبەڕووی کێشە و تەحەددا و ئازار و ناخۆشی جۆراوجۆر و تاقەت‌پرووکێنەر بۆتەوە.
بۆیە دەستەکانی پەشیمانیمان بەهیوای وەڵامدانەوە بەرەو بارەگای میری مەزن بەرز دەکەینەوە که کۆتایی بە دەرد و ئازار و مەینەتی و ستەمەکانی کە لەلایەن زایونیزمی داگیرکەر بەسەر گەلی ئازادیخوازی فەلەستین و ئافرەتان و پیاوان و گەنجانی جوامێری غەززەدا هاتووە، بێنه و دەرگای ڕەحمەت و یارمەتیان بەسەردا بکەوە.

عەبدوڕرەحمان پیرانی
ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح